سڵاو، بەرێزان. من نامۆ عەبدوڵڵام. زۆرتان وەکو رۆژنامەنوسێک دەمناسن. بەڵام پەروەردە و خوێندن هەمیشە بەشێکە بووە لە ژیانم. هەڵگری بڕوانامەی ماستەرم لە رۆژنامەگەری لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە شاری نیویۆرک.  لە کوردستان و لەئیستەنبوڵ، مامۆستای ئینگلیزی بووم.
بیرۆکەی دروستکردنی ئەم پەیمانگا ئۆنلاینە لەم پرسیارەوە هات کە رۆژێک لە خۆمم کرد: ئایا دەکرێت هەموو هاوڵاتییەکی کوردستان فێری ئینگلیزی ببێت؟ دەکرێت زمانی ئینگلیزی ببێتە زمانی دووەم لە کوردستان؟
لە وەڵامدا گوتم بەڵێ دەکرێت. لەبەرئەوەی من فێری ئینگلیزی بووم، دەبێت هەموو کەسێکی دیکەش بتوانێت فێرببێت.
بۆیە بڕیارمدا لەگەڵ هاوڕێیەکی ئەمریکیمدا، کۆرسێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی دابنێم کە هێندە ئاسان و خۆش بێت هەموو کەسێک بتوانێت فێری بەهێزترین زمانی جیهان ببێت کە زۆرترین خەڵک لە جیهاندا قسەی پێدەکەن. گەیشتن بەو ئامانجە واتا کرانەوەی دونیا بەڕووی کوردستاندا.
ئەم کۆرسە بۆ هەموو کەسێکە، بەتایبەتی ئەوانەی کە خاوەنی داهاتێکی گەورە نین بتوانن لە زانکۆ باشەکانی جیهان بخوێنن. لە بەرنامەم دایە، ئەم پەیمانگایە فراوان بکەم بۆ قوتابخانەیەکی مەزنی ئۆنلاین کە هەموو کەسێک بە پارەیەکی رەمزی بتوانێت فێری هەرشتێک ببێت کە بیەوێت. هیچ کاتێک درەنگ نییە بۆ خوێندن.
ئەم پەیمانگایە بیرۆکەی لە پەیمانگای یودەمی ئینگلیزی وەرگرتووە کە تیایدا ملیۆنەها خوێندکاری جیهان هەمووجۆرە کۆرسێک دەخوێننلە زانستی کۆمپیوتەرەوە بۆ فێربوونی زمان و فێربوونی پیانۆ.

نامۆ عەبدوڵڵا

بەڕێوبەر و دامەزرێنەری کوردێمی

89 : ژمارەی بۆچوونەکان

  1. سڵاو…. دەستخۆش هەربژی ئەرکێکی پیرۆزت لەخۆگرتووە هیوای سەرکەوتنت بۆدەخوازم..

  2. من دەست خۆشیت لێ اکەم من بەژداریم کردوەو تا ئێستا چوار وانەم وەرگرتووە زۆر ئاسان و سوود ەخشە ، هیوادارم وزەی زیاتری خۆت سەرف بکەیت و توانای خۆت ببخشیتەوە م نامۆ،من سوپاست اکەم خزمەتێکی زۆر گەورەیە

  3. دەست خۆش کاک نامۆ
    من پارەم ناردوە لە فاست پەی وێنەشم ناردوە بۆ ئیمێڵەکەتان بەس تا ئێستا بەشەکانی تری وانەکانم بۆ نەکراوەتەوە

  4. جێگەی دەست خۆشیە بەشێوازێکی نوێ و ئەکادیمی و زۆر بەسوود بۆ فێرخواز وە لە ڕووی دارییەور هەموو کەس ئەتونێت بەژداری بکات بەهیوای کاری باشتر

  5. کارێکی پیروزە
    بێ گومان سودی هەیە
    بەلام لەڕووی فنیەوە هندێک ئاسان بکەن بو ئەوەی خەلک زیاتر و زووتر ناوی تومار بکات

  6. سلاو كاك نامو، من هاوادارى كاره كه تم. يك پئشنياريشم هه يه زور مهمه لايف بكه يته وه له گه ل خه لك قسه بكه يت، بو ئه وه ى ب سوشيالى لييان نزيك بيته وه.

  7. سڵاو….
    دەست خۆش سوپاس بۆ خەمخۆریت.. بەهیوام کوردێمی جەنابیشت بەدەر لە زمانی ئینگلیزی گرنگی بە بوارەکانی تریش بدەی وەک پرۆگرامین و ئای تی..سوپاس

  8. ڕێبوار ئازاد

    دەست خۆش ماندوو نەبی هیوادارم بتوانی زیاتر سایتەکەی لە رووی خێرای و کوالێتی پێش بخەیت
    ماندوو نەبی

  9. هزره كا كه له ك جانه ،هيفيا سه ركه فتنى بو وه سوباس بوو هه وه و ماندى بونا هه وه

  10. Oooowdastakant xosh bit sarkawtube barastye jegaye shanaze lo har takake kurd ka asake awha dlsoz barprsyar ba azmun mhraban u base barastye bewenaye nawazay nmunat zor bet u har sarkawtu bet u bzhit barambar bashyakat xwa aw dunyat pebdat amin

  11. Dilovan Aldoski

    سلاف و ريز زكندا حه تا جهئ تولئ . راستى هزره كا جوانه ده س خوش ريكامن ياب ساناهى كرى اس نه دكه هشتم بجم كورسى بخينم ل قوتابخانئ زبه ر كو كار دكم نوكه بشتى كارى دشيم بخينم ❤️

  12. دستان خۆشبێت بۆ ئه‌م كاره‌…به‌س ئایا ده‌بێت چه‌ند جار ئه‌م كۆرسه‌ بكرین یه‌ك جار بۆ هه‌موو لیڤڵه‌كان یان هه‌ر به‌شێك به‌جیا

  13. Taha Anwar

    بەراستی من هیچ کاتێک هزرم نەدەکرد زمانی انکلیزی ئاوا ئاسانە بەلام دەکرێت توزێک قورس بێت بەلام جەنابت ئەوندە بە جوانی و رێکو پێکی دەلێ یت لە بەر هەموو کەسێک ئاسان و سوک بووە ئەمەش دەگەرێتەوە بوو شارەزای جەنابت لە رووی گەیاندن بە فێر خوازان ماشاء الله لێ بێت چونکە هەموو کەسێک ئەم مواسفاتانەی وانە وتنە لای نیتە بە تایبەتی لە رێگا ئون لاین چونکە قورسترە لە وانە وتنەوەی بەرامبەر یەکتر ، من هەست دەکەم تەنها بوو من دەلێیت ئەوندە بە جوانی دەلێیت . بەلام من یەک تێبینیم هەمە حەز ناکەم دوای تەواو بونی یاخود کوتای هاتنی ئەم 4 لیفلە سایتت قفل بکەیت یاخود ئەوەی بەشدارن ئەو هەموو وانەیە نەت بینەوە جونکە من زور جار دوو بەرە دە خوێنمەوە تەنانەت ئەگەر کوتایش بێت من دوو بارە هەر هەمووی دەخوێنمەوە جونکە سودی زیاترە

  14. لە باشیەکانی ئەو کۆرسە ئەویە هەوڵدەدات فێری رستەت بکات نەک وشە،وە هەمیشە پرسیاری وانەی رابردوت لێدەکات .
    دەستان خۆش سەرکەوتوبن.

  15. slaw
    peshaky dast xoshit ledakam bo aam karatka azeatt keshawa bo ferbwnman ,balam agar bkret btwany bekay ba appek offline bet bo away ba bardawamy la hamw shwenek laman be awa zor bashtra
    thank you so much

  16. دەستخۆش کاک نامۆ ھیوادارم کۆرسێکی زمان بۆ مندالانی ١ بنەرەتی تاکو ٦ بنەرەتی بکەیتەوە چونکە با مندالاکانمان وەک ئێمەیان لێ نەیەت

  17. dasttan xosh bet , rrasta esta xule online zor haya la esta bas xulake acadime wak ewa kama ba taybate zmane americe datwanm bllem har nya, ba heway sarkawtn w bardawametan , hata ango bardawam bn amnesh lagall tan dabm , har bzhen.

  18. هەرسەرکەوتوبن
    من 1 لیڤڵم خوێندوە زمانی ئینگلیزی ئەوەنە خۆشە ئەی ئەگەر هەر 4 ڵیڤڵەکە بخوێنی…
    هەربمێنن

  19. سڵاوت لێ بێ ودەستت خۆش کاک نامۆ.
    من بە کۆرسێکی مەزنی دەبینم بە هیوام زیاتر پەرە بە کۆرسەکە بدەن و داهاتووێکی گەشی لێ دەبینم .
    بەڵام تکایە لە لیڤڵی داهاتوو نرخی کۆرس مەگۆڕن بۆ گرانتر با هەر ئو نرخەبێ ..

  20. Hadi M. Khaleel

    دوای رێزو سڵاو
    سەرەتا کە ئەم کۆرسەم هەڵبژارد تەنیا ویستم خۆم تاڤیبکەمەوە بەڵام لەگەڵ دەسپێکی یەکەم هەنگاو تێگەیشتم کە من دەتوانم وەک هەموو زمانزانێک فێری زمانی انگلیزی ببم دواجار گەیشتم بەو هیوایە چەندین ساڵە خەونی پیوە دەبینم بۆیە تکا دەکەم ئەوەی ئارەزوی زمانی انگلیزی دەکات با لێرەوە هەنگاوەکانی دەست پێبکات دڵنیابن سەرکەوتوو دەبن
    زۆر سوپاسی مامۆستاکانم دەکەم
    کە خەونەکانیان کردم بە راستی

  21. زۆر هەولم ئەدا فێری زمانی ئینگلیزی ببم
    زۆر ڕێگەم تاقی کردەوە نەمتوانی تەنانەت کەمێکیش فێرببم
    بەلام
    ئێستا تەنها یەک لێڤلم کڕیووە زۆر سوودی هەبووە ئەوانەی حەزەکەن فێری ئینگلیزی ببن با بەشداربن
    گرنگی ئەم وانانە لەمەدایە هیچ لێی بێزارنابی هەرحەز ئەکەی زیاتر بخوێنی

سەرنجی خۆت بنووسە